کەمال محەمەد – بریاری چی بەم
بریاری چی بەم؟
بڕیاری چی به‌م چۆن خاك جێ بێڵم، بێ خاك ئاواره و دێوانه وێڵم
ئه‌ترسم بمرم داخ له‌دڵم بێت * خاكی غه‌ریبی ئاو و گڵم بێت
بهبیماری به دڵ ته‌نگی له‌تاریكی شه‌وی تارا
له‌غه‌ریبی ده‌ناڵێنم له‌ده‌ردو ئێش و ئازارا
ئاخ له‌دڵه‌ی غه‌ریبم دهربهدهرد و بێكه‌سم
له‌چوارچێوه‌ی غه‌مدا ماوم
سه‌راو سه‌ر دنیام ناڵین و شینه*** ته‌نیاو ئاواره ماوم له‌م ژینه
نهجهستهی ئازار ێخهم به‌رنه‌دا * نه‌باخی ژینم چرۆ دهرنهكا
بهبیماری به دڵ ته‌نگی له‌تاریكی شه‌وی تارا
له‌غه‌ریبی ده‌ناڵێنم له‌ده‌ردو ئێش و ئازارا
ئاخ له‌دڵه‌ی غه‌ریبم دهربهدهرد و بێكه‌سم
له‌چوارچێوه‌ی غه‌مدا ماوم
خۆزگه پێش مه‌رگ و ماڵ ئاوا كردن * شاد ئه‌بومه‌وه به‌دۆست و دوژمن
ئه‌وسا پێم خۆش بوو مه‌رگی هه‌تایی * نه‌ك له‌دوور وڵات غه‌می ته‌نیایی
بهبیماری به دڵ ته‌نگی له‌تاریكی شه‌وی تارا
له‌غه‌ریبی ده‌ناڵێنم له‌ده‌ردو ئێش و ئازارا
ئاخ له‌دڵه‌ی غه‌ریبم دهربهدهرد و بێكه‌سم
له‌چوارچێوه‌ی غه‌مدا ماوم
التعليقات مغلقة.