Zakaria – Ganji Per

Zakaria

زەکەریا عەبدوڵڵا – گەنجی پیر

هۆنراوەی: سامی ئیرگوشی

ئاوازو دابەشکردنی : زەکەریا

ئامادەکردنی : زافەر

کەمان : ئیسماعیل تۆنج بلەك

 

وای چەند ئازارم دەدەن، پرسیارە بێوەڵامەکان

هەزاران جار بەبێدەنگی، ئومێدم لە دڵا خنکاند

هەتاکو کەی خەمم کپ کەم، دڵم تاکەی بەرگەدەگرێ

کەێ دەزانی ڕۆژی چەندار، چەند خۆزگەم وەندەبێت دەمرێ

 

دەست بۆ هەرچی بەرم خەمە، گوڵم دەوێ هەڵدەوەرێ

دەردی دڵم وادەم کوژێ و، لای کەس نیە چارەسەرێ

ژیان ماندوم دەکات خوایە،  ڕولە کوێ کەم بۆپەنایێ

بۆدەبێ هێندە دڵ پڕبم، چیم کردووە چ خەتایێ؟

 

داخ لە دەستی ئەم ڕۆژگارە، گەنجم وا پیرم دەکا

لەهەر لایە خەم دەبارێ و، دەمگرێ ویەخسیرم دەکا

گەردون  ئێدی بێ تاقەتەو، ڕۆژگاریش ماڵی لە خەمە

چی بکەم خەفەت بەبێباکی ئەودەستی لەیە خەمە

 

بێتاقەتی دامدەپۆشێ و، بێبەزەیی دەوری داوم

خەفەت بەڕۆکم بەرنادا، هەتا ڕۆژێ لە ژین ماوم

هەموو ڕێگایەکم وونەو شەکەتی دەستی ڕۆژگارم

ناخم دەریایی گریانێکەو قەت بەکەس ناگات هاوارم

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.