زەکەریا – بۆچی هاتی
ووتنی: زەکەریا عەبدوڵڵا
هۆنراوەی: سەرکەوت ڕەسول
ئاواز: بژار دیلان
بۆچی هاتی، تا بزانی کە من چۆنم
هاتووی دوو دڵ گوایە ڕاگۆڕەکەی کۆنم
بۆچێ هاتووی لەم غوربەتە چیت لێم ئەوێ؟!
هاتووی ڕاڕای، کەسێکی ترم خۆش ئەوێ
لێم دوور بە تۆ، شەونمێ بووی گوڵت جێهێشت
فرمێسك و خوێنی زۆریشت بەچاوم ڕشت
ئەوەی جارێ دڕکی ئەشقی بەدڵدا چێ
بەلای هەموو گوڵ و جوانیشیدا ناچێ
بۆچێ هاتووی تا زامی کۆن بکولێتەوە
هاتووی دیسان دڵ لە تاوت بتلێتەوە
دوو بەهارە لە تۆ ونم، لە من ونی
دوو بەهارە بێ تۆمە، دوو بەهارە بێ منی
التعليقات مغلقة.