ئارام تەها – لەودیو سنوور
چەند رۆژێك بوو لەودیو سنوور
بیرم دەکردی دوور بە دوور
بیر کردنی هاوسەری غەم
بیرکردنی وەلی بۆ شەم
بیرکردنی تۆی خوای ئەوین
تاقە خۆشەویسی زەمین
بیرکردن بو تۆی واخستە
ناو قوڵای ئەم هەستە
ئەی یەکمین دەزگیرانم
تۆی ئەفسوونی نێو ژیانم
ئێستاش کە تۆ زۆر دووری لێم
کە نازانی من چیم لە کوێم
بیرت ئەکەم بە گیان بە بیر
هەتا مردن ناچیت لە بیر
تۆ وەك دەمار لە بیرەمایت
وەکو ووشە لە شیعرەمایت
کە یەکەمین خۆشەویستت
هاتە بیرت ساتیك رۆژێك
مەگری هیچ خەم بۆ من مەخۆ
با عەشقی کۆن نتکرد رۆژێك
گەرموو ناسك و روون
لە ئەوینا خەومان ئەکرد
سەردەمێك بوو زوو ئاوا بوو
تەمەن کورت وەك ماچێك وابوو
کە یەکەمین خۆشەویستت
هاتە بیرت ساتیك رۆژێك
مەگری هیچ خەم بۆ من مەخۆ
با عەشقی کۆن نتکرد رۆژێك
چەند رۆژێك بوو لەودیو سنوور
بیرم دەکردی دوور بە دوور
بیر کردنی هاوسەری غەم
بیرکردنی وەلی بۆ شەم
بیرکردنی تۆی خوای ئەوین
تاقە خۆشەویسی زەمین
بیرکردن بو تۆی واخستە
ناو قوڵای ئەم هەستە