ئەیوب علی و بڵند عەبدوڵا – بەڵێ عاشقم
بەڵێ عاشقم
ووتنی: ئەیوب علی و بڵند عەبدوڵا
تێکستی و میلۆدی: ئەیوب علی
بەڵێ عاشقم هاوڕێ عاشقم
پڕ لە چێرۆکن فرمێسك و ئەشکن
دەپرسی بۆچی وا خەمبارم
ڕۆژان وێڵ بۆ شەوان بێ دارم
دڵ شکان زۆر سەختە هاوڕێکەم
بەم چەشنە چۆن ژیان بە ڕێ کەم
منیش عاشقم هاوڕێ عاشقم
سەختە ئازارت هاوڕێ بێ شکم
زەمانێك وەکو تۆ لە عێشقا
بە ناحەق سەد جار دڵم دەشکا
رۆژگاری سەختی تاڵم دیوە
نە ڕوخام بێ تواناو بێ هیوا
بەڵێ عاشقم هاوڕێ عاشقم
بەڵێ عاشقم هاوڕێ عاشقم
بەڵێ عاشقم هاوڕێ عاشقم
بەڵێ عاشقم هاوڕێ عاشقم
چی بەسەر هات و چ داستانێکە
تەمەنێك لە عێشق ئێستا خەونێکە
چی بکەم رۆژگاری مەرگی عیشقی پاك
دوو دڵی شەیدا دەنێتە ژێر خاك
عاشقم عاشقم
نەمهێشت لەگەڵ خەم گشت عومرم بڕوات
ئێستا ژیانم هاوڕێ پڕە لە هیوا
کەسێك بە خەندەو نیگای پڕ عیشقی
سەر لە نوێ شادی بە ژینم بەخشی
بەڵێ عاشقم عاشقم عاشقم
بەڵێ عاشقم هاوڕێ عاشقم
بەڵێ عاشقم هاوڕێ عاشقم
بەڵێ عاشقم هاوڕێ عاشقم
بەڵێ عاشقم هاوڕێ عاشقم