Kamal Mohamad – Amshaw Jazhni Sari Sala

Kamal Muhammad

کەمال محەمەد – ئەمشەو جەژنی سەری ساڵە 

ئەمشەو جەژنی سەری ساڵە 
ووتنی: کەمال محەمەد
ئەمشەو جەژنی سەری ساڵە رۆژانی زوو تێپەریوە
هەرمن تەنها ژوورم ساردە دەست و پەنجەم هەڵوەریوە
 
لە وێرانەی دڵی منا کلو کلو بەفر ئەبارێ
بەپرچی بروسکەکاناباران نم نم دێتە خوارێ
 
ئاسمان ئەگری و کۆشکەکانیش چراخانن
دڵم ئەگری وشعرەکانم زایەڵەی لێک دابران
 
نە ئاگردانێ شک ئەبەم نەهەمە پێکێکی گەرم
سەرما جەستەم ئەگرێتە کۆش سا خوایە داد بۆ کێ بەرم؟

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.