نەڤید زەردی – کەس
کەس
ووتنی: نەڤید زەردی
هۆنراوەی: رەنج سەنگاوی
کەس ناتوانیت تۆم لێ بەرێت
بگەڕێوەو دەستم بەڕێ
تۆ پەروەردەی دڵی من بی
هەرگیز ناتوانی لێم ون بی
بۆ بێزاری تینی گیانم
شەو دەمی فرمێسکەکانم
ئەگەر ئەم دڵم شکانو
پەشیمانم پەشیمانم
داوام کرد نازم بکێشیت
تۆ هاتی و گیانم بکێشی
هەزار هێندەش دڵت رەق بێت
هەر لە لای دڵم لە پێشی
هەر من ئاشتت ئەکەمەوە
هەر من بیرت ئەبەمەوە
من تۆڵەی خۆم ئەزیزەکەم
بە باوەشت ئەکەمەوە
خۆم پرچت تێك ئەدەمو دواترینیش
هەر خۆم چاکی ئەکەمەوە
چۆن ئەهێڵم بنوویت بەم خەمەوە
سەد جار ماچت ئەکەموە
داوام کرد نازم بکێشیت
تۆ هاتی و گیانم بکێشی
هەزار هێندەش دڵت رەق بێت
هەر لە لای دڵم لە پێشی
التعليقات مغلقة.