Fuad Peshava – Maro

فوئاد پێشەڤا

فوئاد پێشەڤا – مەڕۆ

مەڕۆ
ووتنی: فوئاد پیشڤا

هۆنراوەی: فۆئاد پیشڤا

مەڕۆ مەڕۆ ئەی عاشقی من
تازە هەستم دەست کەوتووە
مەڕۆ مەڕۆ ئەی ڕۆحی من
بێ تۆ تاڵێم زۆر چێشتوە
تۆ هەتاو بوویت بۆ عەشقی من
لە سەر سێبەری ناحەزان
تۆ ئامانجی رووناکم بووی
لەژێر ئەستێرەی بەر بەیان

تۆ شەپۆڵی زەریای من بووی
لە خەونی نێوە شەو زەنگا
هیواو خەیاڵم هەر تۆ بۆی
بە تەنایا ماوم لەم رێگاە
تۆ هەتاو بووی بۆ عەشقی من
لەسەر سێبەری ناحەزان
تۆ ئامانجی رووناکم بووی

زۆر بە تەمای ئەوێنی تۆم
وەكو پەپولەی دەوری شەم
وەرە ئەم جار هەتا هەتا
کەپرێك ساز کەین لە ژێری تەم
ئاهو ناڵە و گریانی من
هەموو لە هیجرانی تۆیە
سەبرو قەرارم نەماوە
خۆشەویستەکەم لە کوێە
زۆر بە تەمای ئەوێنی تۆم
وەكو پەپولەی دەوری شەم
وەرە ئەم جار هەتا هەتا
کەپرێك ساز کەین لە ژێری تەم

مەڕۆ مەڕۆ ئەی عاشقی من
تازە هەستم دەست کەوتووە
مەڕۆ مەڕۆ ئەی ڕۆحی من
بێ تۆ تاڵێم زۆر چێشتوە
تۆ هەتاو بوویت بۆ عەشقی من
لە سەر سێبەری ناحەزان
تۆ ئامانجی رووناکم بووی
لەژێر ئەستێرەی بەر بەیان

https://www.youtube.com/watch?v=YsNetb4O3YY

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.