Ayub Ali – Asutem

Ayub Ali

ئەیوب عەلی – ئەسوتێـــم

ئەسوتێـــم
ووتنی: ئەیوب عەلی

ئەسوتێـــم، ئەسوتێم شەو و ڕۆژ بۆتۆ
هەر گریــانە دەگــریم بۆخــــۆم و بۆ تۆ

 

کەســێ نایــەتە لام، بپرسێت حــاڵم
عاشقێکی بێ نـــاز، خامۆشە مــــاڵم

وا سکــاڵای دڵــــم، کــرد بە گــۆرانی
تـــا کەمێک بە ئێش و دەردم بــزانــی

ئەزانم تۆش وەک من، ئێستـا بێ نازی
دڵــت پـــڕ ســکــاڵا و دەرون پــڕ ڕازی

دابڕان دوای چەند ساڵ، هەر چاوەڕوانم
عــــاشقم، تا دەمرم خــاوەن پەیمانم

ئەزانم تۆش وەک من هەر چـاوەڕوانی
لە واتـــای بەڵـــێن و عەشــق دەزانی

 
 
 

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.