شاباز زەمانی – دڵی من
دڵی من
ووتنی: شاباز زەمانی
تێکستی: شاباز زەمانی
تۆ هێندە دووری لە من
لە دڵەی پڕ ئێشی من
ئەترسم ڕۆژێ بمرم
ناگەی بە دیداری من
دڵی من بەس تۆی تیایە
بۆ تۆ نەبێ، لێ نایە
ئەی من لە چیدا نوقمم
سلێمانی بێ دەریایە
تۆ لە دووری هەڵ ناکەی
بێ من بە هیچ شتێ ناگەی
بۆ لە حاڵی من ناگەی
سۆزێ بە ئیشقم ناکەی
ئاسمانی من خەمگینە
هەورە، تەمە، پڕقینە
با وەك شێوەت شیرینە
سارد و کز، پڕ نەفرینە
هێندەم خەیاڵی تۆ کرد
دەریام لە خۆمدا ون کرد
شەقامەکانم پەی کرد
سۆزێکی تۆم شك نەبرد
ڕوبارێ ئەشکم بۆ تۆ
سوتانی دڵم بێ هۆ
بۆ ئەوەی بگەم بە تۆ
ناگەم بە تۆ، ئاخر بۆ؟