قادر زیرەك – دوورم لە یاران
دوورم لە یاران
ووتنی: قادر زیرەك
شیعر: ئەکرەم خامۆش
دوورم لە یاران دوورم لە یاران
دوورم لە خۆنچەو گوڵی بەهاران
دوورم لە شارو شاخ و داخەکەم
دوور لە خوناوی چەم و باخەکەم
دوورم لە تاڤکەوە رووبارو کانی
دوورم لەو گۆزەی وا لەسەر شانی
دوورم لە بزەو لە پێکەنینی
دوور لەو دولبەرەی کە ناوم بێنی
دوورم لە شادی و ئاهەنگ و شانۆ
دوور لە ئاوازی شمـشاڵ و پیانۆ
ناموێت دوور بم لە بەختەوەری
گوڵی ئاواتم بێ پایە جاری
دوورم لە نازی خۆشەویستەکەم
بۆ لە تۆ دوور بم گیان و دڵەکەم
با تۆزێك لە یەك نزیك بینەوە
رابردووی تاریك زوو بسڕینەوە
التعليقات مغلقة.