Qadr Zirak – La Dugmay Sinat

Qadr Zirak

قادر زیرەك – لە دوگمەی سینە

لە دوگمەی سینە
ووتنی: قادر زیرەك

لە دوگمەی سینە دوێنێ نوێژی شێوان
بەیانی دا سپێدەی باغی سێوان
لە ترسی تەلعەتی ڕۆژ، هەر وەکوو شێت
بەڕوو زەردی هەڵات و کەوتە کێوان
دوو چاوی من کەوا کەیلی سروشکن
دەپێون ئاوی بەحری خوێ، بەپێوان
لە دووری تۆ بریندارم
لە دووری تۆ بێ قەرارم

مەکەن لۆمەی پەشێوی دڵ کە ئەمشەو
پەشێواوە لەبەر پەرچەم پەشێوان
شەرابی لەعلی رۆمانی لە نالی..
حەرام ئەبێت مەزەی ماچێکی لە لیۆان

لە دووری تۆ بریندارم
لە دووری تۆ بێ قەرارم

لە دوگمەی سینە دوێنێ نوێژی شێوان
بەیانی دا سپێدەی باغی سێوان
لە ترسی تەلعەتی ڕۆژ، هەر وەکوو شێت
بەڕوو زەردی هەڵات و کەوتە کێوان
دوو چاوی من کەوا کەیلی سروشکن
دەپێون ئاوی بەحری خوێ، بەپێوان
لە دووری تۆ بریندارم
لە دووری تۆ بێ قەرارم

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.