Kamal Mohamad – Mal Away

Kamal Mohamad

کەمال محەمەد – ماڵ ئاوایی

مـــــاڵ ئــــــــاوایی
ووتنی: -کەمال محەمەد

ئەی چەند بە ژانە ماڵئاوایی و سرودی گریان
چەند بە ئێشە دێتە بەرگوێم ئاوازی زریان
خۆزگە ئەو کفنەم نەدیایە کرایە بەرت
چی ئەبوو پەنجەم ببوایە بە شانەی سەرت
ڕۆژێ دێ و ئەڕوا تا خۆرئاوا تارە بیناییم
هەڵیئەکەم چرای چاوم بۆ دەوروبەرم

ڕۆژانێ بوو ساڵانێ بوو ڕۆژگارێ بوو ڕۆی
خۆشمئەویست گۆڕی تەنیا بردیەوە بۆخۆی
گوڵی ووشك داری پیری تەنیا مایەوە
ناڵە و گریان و بەدبەختی جوابی دایەوە
خۆزگە هاوار لە سایەتدا ئەبووم بە ژیان
بەڵام سەد ئاخ لێك دابڕان لێم نەبڕایەوە

کۆستت خستم تەنیات کردم ئای چەرخی زاڵم
فەرامۆشم کە رەشپۆشم شکستە بەرم
سەرم بەفری لێ نیشتوە دلیشم گرکان
بەینا وەختیش بەبەرگوێما مردنی درکان
دەم دەم ئەشکی  بێ داریمە خور خور دێتە خوار
یادگاری ئەو رۆژانەشم جەستەمی ژاکان

ماڵ ئاوایی یاکجاریە یارە ماڵ ئاوا
تا خۆشم دێ بەدیداری هەروای لە چاوا
پرسیم ئاخۆ ئەبێت هەبێ وەك من کۆست کەوتو
وەك من جگەر بریندارو وەك من گڕ گرتوو
ئەو هاوارەی کە من هەمە ئازارە ئازار
بێ شك ئەگاتە لای یاری هەمیشە نووستوو

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.