Dashti Xalid – Ewaranm

دەشتی خالید

دەشتی خالد – ئێوارانم

ئێوارانم
وتنی: دەشتی خالد

ئاوازی: پەیوەند جاف
دابەشکردن: توانا فەرەج

ئێوارانم پایزێکی بێ ڕەشەباو بێ جووڵەیە
‌هەناسەشم درەختێکی بێ گەڵایەو بێ نووزەیە

‌دەبێ ئەم ڕێ بۆ کام ڕێگای سەفەرێکی دوورم بەرێ
‌کەمن مشتێ خۆڵیش نەبێ لاشەکەمی بێ تەڕببێ

‌دە ئاخر بۆ وات لێکردم چرایەکی تێک شکاوبم
‌بەڕووی خۆرا ئێوارانیش ئاوابم و پێ نەکەنم

‌بەڕووخسارم وامەبینە چڵێ داری ئێوارانم
‌لەدووریتا بەکووڵ ئەگری دارستانی هەردووچاووم

‌بەڵێ گیانە ئێوارانم پڕ گریانی غەریبیە
‌لە بۆ باڵای ئەویندارێک بۆ ئەوینم ئەوین نیە

‌چۆنە ئیتر تەرمەکەشم لاشەیەکی بێ گۆڕ نیە
‌چۆنە ئیتر گۆڕەکەشم گەڵاکانی سەر ڕێت نیە.



 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.