بێژەن کامکار – کانی سپی
کانی سپی
وتنی: بێژەن کامگار
ئەلبوم : کانی سپی
مۆسیقا: فۆلکلۆر
تەنزیم: ئەردەشێر کامکار
شیعر: ئێران دۆست
هەموو رۆژێك دەم بەیانی
کاتێك ئەچێت بۆ سەر کانی
نە جارێك بەڵکو سەدان جار
گیانم ئەکەم بە قوربانی
قوربانت بم تاقانەی دڵ
کاتێك ئەبیستم لەسەر ڕیی
سەودای دووریەکەت کاری تێم کردن
بێزارم لە گیان رازیم بە مردن
هەر شەوێك مانگ بێت حاڵم پەشیوە
چوونکە هیلالی ئەبرۆی تۆی پێوە
بەڵکو چاوت لە من هەڵبێت
توخوا دڵت داوە بە کێ
رەحمو بێ چاوت هەڵبێنە
شوشەی شەرمم لێ بشکێنە
بەزەردەکەی سەر لێوانت
کۆرپەی دڵم بۆ بدوێنە
سەودای دووریەکەت کاری تێم کردن
بێزارم لە گیان رازیم وە مردن
لە رۆژو لە شەو وەك یەك ناشادم
شەو زووڵف رۆژ رووت دێنێتەوە یادم
التعليقات مغلقة.