کامەران عومەر – تۆ ئەستێرەی شەوانی
تۆ ئەستێرەی شەوانی
وتنی: کامەران عومەر
تۆ ئەستێرەی شەوانی تەنیایی منی
ئەم لەم شارە بێ ڕۆژەدا بۆچێ ونی؟
ئەوی بۆ تۆ بۆ عەشقی تۆ بەپەرۆشە
بەدخوا من رۆڵە منم
ئەوی بۆ تۆ بۆ عەشقی تۆ بەپەرۆشە
ڕۆڵە منم دادە منم
لەگەڵمابە ئەگەر کاروانت بە جێ هێشت
قەیناکە ئۆباڵی تۆ بە گەردنم
چی لەم ڕێیە باریکەدا
چی لەم شوێنە تاریکەدا
بەدی ئەکەم من هەمیشە چاوم نیگابۆ تۆ
ئەکات گوڵی تەمەن تازە تازە چرۆ ئەکات
من تێچووی سەفەری رێتم لەگەڵما بە
من غەریبی شوێن و جێتم
بەخوا منم گرێی فرمێسکی چاوی تۆم
پێ بزانە بە هەناسەی جەرگی ئەستۆم