ئازاد مەولود / تیپی زانکۆی سلێمانی – چاوەکەم هەرچەن
چاوەکەم هەرچەن
وتنی: ئازاد مولود
شیعر : مەدهۆش
چاوەکەم هەرچەن تۆ بێ وەفا بی
زۆرجار بۆ دڵم مایەی جەفا بی
سەرەڕای چاکەش تۆ هەر من نەناسی
من بە جێبێڵی وا بە کەساسی
ئێستاش من لەسەر مەیلی جارانم
خۆم بە ملکەچی پەیمان ئەزانم
با خزمەکانت جنێوم پێ بەن
لەبەر چاوی تۆ سەد تانەم لێ بەن
با سەیرم بکەی بەگرژ و مۆنی
لە ڕێش پێم بگەی پێم نەڵێی چۆنی
هێشتا من هەرچی بۆنی تۆی لێبێ
سەرمی ئەدەمێ با چەقۆی پێبێ
——— *** ——***—–***——-
ئەمەی خوارەوە ئەصلی شیعرەکەیە:
چاوەکەم هەرچەن تۆ بێ وەفا بی
زۆرجار بۆ دڵم مایەی جەفا بی
سەرەڕای چاکەش تۆ هەر من نەناسی
من بە جێبێڵی وا بە کەساسی
ئێستاش من لەسەر مەیلی جارانم
خۆم بە ملکەچی پەیمان ئەزانم
با له میوانییت من بەژدار نەبم
با منی بەدبەخت وونبم دیار بەبن
با بێگانە بکەی بە هاودەم
منیش بەتەنیا ببم بە هاورێی خەم
تۆ لە بەر چاوی من هەر ناکەوی
چۆنم خۆش وویستوی لای من هەر ئەوی
با خزمەکانت جنێوم پێ بەن
لەبەر چاوی تۆ سەد تانەم لێ بەن
با کە منیان دی زمان دەر بێنن
بە ئارەزوی دڵ بێن بمشکێنن
هێشتا من هەرچی بۆنی تۆی لێبێ
سەرمی ئەدەمێ با چەقۆی پێبێ
با هەر چیم هەیە بۆ تۆم دانابێ
با لە ڕێی تۆدا پولم نەمابێ
با سەیرم بکەی بەگرژ و مۆنی
لە ڕێش پێم بگەی پێم نەڵێی چۆنی
هێشتا من زیاتر بۆت بە پەرۆشم
بۆ خۆشی دڵی تۆ.. تێ ئەکۆشم
التعليقات مغلقة.