Awat Bokani – Nigay Chawt

ئاوات بۆکانی

ئاوات بۆکانی – نیگای چاوت

گۆرانی : نیگای چاوت
ووتنی : ئاوات بۆکانی
ھۆنراوەی : ھەژار دارستان
ساڵی دەرچوون : ٢٠١٨

تێکست :-

بێ شەرمانە سەیرم مەکە
لە نیگای چاوت بێزارم
من چی لە نیگای چاوت کەم
کەگوێ نەگری بۆ ھاوارم

بڕۆ ئیتر بێشەرمانە
ئەوین لە چاوت مەنوێنە
فێڵ و درۆت نیگای چاوت
لە لام روونە وەك ئاوێنە

ئەو خودایەی من دەیناسم
ھەقی کەس ناھێڵێ بەکەس
گەر مەیلی بێ بە ئیشارێ
ھەموو دونیا دێنێ ھەرەس
گەر مەیلی بێ بە ئیشارێ
ھەزار زاڵم دێنێ ھەرەس

تکادەکەم لە جیات وێنە
جارێك خۆت وەرە بۆژوانم
ھێندە تینوی دیداری تۆم
خەریکی مەرگ و خنکانم

ھەتا کەنگێ لە دورەوە
ئا بەم حاڵە من خەم بخۆم
ئامانەتیم چیت لەلایە
بیدەرەوە دەستم با بڕۆم

بێ شەرمانە سەیرم مەکە
لە نیگای چاوت بێزارم
من چی لە نیگای چاوت کەم
کەگوێ نەگری بۆ ھاوارم

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.