Adnan Karim – Chawakanm

Adnan Karim

عەدنان کەریم – چــــــاوەکـــــەم

چــــــاوەکـــــەم
وتنی : عەدنان کەریم

شیعری: صافی هیرانی

چــــــاوەکـــــەم چـــــاوم بەدایــم ئینتیزاری تۆ ئــــەکا .
شەو بەیادی دیـــــدەنت یـــــادی گــوڵی شەوبۆ ئەکا .

ئـــــاوازی عــــیشقت دەروونــی وا ســەراسەر گرتوم .
دوودی ئاهم والەسەر چــــــەرخی بەرین بۆن سۆ دەکا .

دڵ لەبەر دەردی فــــــیراقی یارە مەیلــی مەی دەکـــا .
گوێی لە دەنگی سازو عوود و بەزمی نای و نەی دەکا .

ســـــەردەمێ مەست و خــومارە خادیمی مەیخانەیە .
کاتێ تەسبیحی لەدەستە سۆفیە حەی حــەی دەکا .

رۆژی وایە هـــــەر بەکـــەیف و پێکــــەنین و خەندەیە .
بەعـــزە جــــــار مەجــنوونە دایــم گریە بۆ لەیلای دەکا .

دڵ لــــە بۆ مـــــــەحبووبە ئێســــتا گریەو زاری دەکا .
وا لەهەردوو چـــــاوەکانی خوێن و ئاو جــــاری ئەکــا .

زۆر بەئــــــــــازارە دەڵـێ زارم لەبەر هــــــیجرانی یار .
ناحـــــەقە ئەو عـــــالەمە لـــەو زارە بێــــــزاری ئەکا .

قەد مــــــەڵێن یار نێوەفــــــــایە وابە ناحەق دەیکوژێ .
بیکوژێ یا نەیکـــــــوژێ ”سافی” فـــــیداکاری دەکـا .

 

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.