ئەسعەد قەرەداغی – سەفا گەر نەبێ
هۆنراوەی: ئەحمەد عومەر
سەفا گەر نەبێ ئێستا، ئەی بۆ کەی؟
سوبحت ڕۆشن بێ، دڵ بڵێ ئۆخەی
دەبا پەژارە، لە دڵم دەرباز بێت
بادڵ هێلانەی خاڵ خاسی بەناز بێت
دڵم پەروانە، بۆ خۆی پەرواز بێت
سوبحت ڕۆشن بێ، دڵ بڵێ ئۆخەی
دەبا پەژارە، لە دڵم دەرباز بێت
بادڵ هێلانەی خاڵ خاسی بەناز بێت
دڵم پەروانە، بۆ خۆی پەرواز بێت
شالووری خۆش خوی بۆ ئەجریکێنی
شەماڵیش نامەی بۆ دڵداران دێنی
دەهۆڵ و زوورنا سەدای لەم ناوە
گیانی بۆ ئازیز شادی نایەوە
شەماڵیش نامەی بۆ دڵداران دێنی
دەهۆڵ و زوورنا سەدای لەم ناوە
گیانی بۆ ئازیز شادی نایەوە
دەمێکە گەرووت ژێر باری خەمە
پەرۆشی بۆنی زووڵف و پەرچەمە
ئاهی دڵ هەموو تاسیە بۆ ژین
تا بیتە جێگەی رۆژگار ئەوین