Roj Karim – Bchrpena

Roj Karim

رۆژ کەریم – بچرپێنە

بچرپێنە
ئاواز و تنی: ڕۆژ کەریم
هۆنراوەی: هێمن شێخ عمر
دابەشکردن: ڕۆژ کەریم/ سامان پیانۆ

بچرپێنە.. بچرپێنە..بە چرپەیەك ناوم بێنە
هیچ مەترسە شەرم مەکە سنورەکان زوو بشکێنە
بێ دەنگ مەبە..بێ دەنگ مەبە
بە زۆر قسەم لێ دەربێنە
زۆر دەمێکە گوێچکەم شەیدای چرپەکانتە
لەم ژێر نوێنە ..لەم ژێر نوێنە..بچرپێنە
توخوا مەنو واز مەهێنە بە ماڵ ئاوا
خوا حافیزی مەمترسێنە..بچرپێنە

 

ئەم شەو مەڕۆ تا بەیانی بە چرپەکەت بمدوێنە
ئەم شەو  مەرۆ کۆتایی بەم چرپە چرپە قەت مەهێنە
لەسەر سنگی گەرم و نەرمی پڕ هەناسەت بمخەوێنە
زۆریش خۆشە چرپەکانت ئارام گایە خەم ڕەوێنە
ئەمشەو مەرۆ تا بەیانی بە گوێچکەما بچرپێنە
توخوا مەنو واز مەهێنە بە ماڵ ئاوا
خوا حافیزی مەمترسێنە..بچرپێنە

لە دووری تۆ چرپەکانت ساردو سڕە ئەم ژێر نوێنە
توخوا مەڕۆ جێم مەهێڵە دڵم پرە بەمگریێنە
زۆر دەمێکە ئەم دڵەی من چاوەرێتە مەیشکێنە
کە هەر هاتووی جێم مەهێڵە بەملاوێنە بچرپێنە
توخوا مەنو ….بچــــــــــــــرپێنـــــە

 

Print Friendly, PDF & Email