Merziya Feriqi – La Yarawa

Marzya

مەرزیە فەریقی – لە یارەوە

گۆرانی : لە یارەوە
ووتنی : مەرزیە فەریقی
ھۆنراوەی: مامۆستا ئه‌حمه‌د هه‌ردی

تێکست:-

لە یارەوە
لەشۆخ و شەنگی پارەوە،
لەڕازی پڕ نیهانی یا،
لەتەک شنەی بەیانی یا،
پەیام لەیاری جوانەوە،
گەیشتە لام

بەرامەکەی،
گوڵاوی باخی نامەکەی،
کە ئاوی زیندەگانی یە،
شەرابی کامەرانی یە،
گوڵی هیوای ژیانەوە،
گوڵی هیوام

چ نامه‌یێ
چ پەنجەیێ چ خامەیێ
ئەوەندە دڵ ئەکاتەوە
خەفەت لەبیر ئەباتەوە،
ئەخاتە ناخی گیانەوە:
تەزۆی بەتام

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.