Paewand Jaff – Xoshawestm

Paywand Jaf

پەیوەند جاف – خۆشەویستم

خۆشەویستم
وتنی: پەیوەند جاف
تێکست: رەنج سەنگاوی
میوزیك: هەڵکەوت زاهیر
مەقام : هەمایۆن
ساڵ : ٢٠١٢

خۆشەویستم ئەم جارە بتبینمەوە
وەها لە باوەشت ئەگرم باوەشت شێت بێ
مەگەر تەنیا پێکەنینە ناسکەکەت
ئەوەندەی من حەزی لێت بێ
لەو رۆژەوەی وونت کردووم
هەر ئەگەرێم بۆ دڵی خۆم
با لەوە زیاتر نەگەرێم
بەدیار پێکێ شەرابەوە
گەر شەویك کردووتە بە مۆم

Print Friendly, PDF & Email