Paywand Jaff – Chawarwani

Paywand Jaf

پەیوەند جاف – چاوەڕوانی

چاوەڕوانی
وتنی: پەیوەند جاف
تێکست: اسماعیل محەمەد
میوزیك: هەڵکەوت زاهیر
مەقام : دەشت
ساڵ : ٢٠١٢

ئەمشەو یادی تۆ یەخەی پێ گرتووم
بۆیە چاوانم مەیلی خەو ناکات
ئاسمان بێ ورشەوە بێ ئەستێرەیە
شەوێکە گوڵم هەر لە شەو ناکات
ئێستا تۆ شەوی سوور بە رێ ئەکەی
منیش شەوی پڕ حوزن و تەنیایی
بۆچی خەرمانی عێشق و ئەوینمان
ئاگر تێ بەردا وا بە خۆڕایی
ئێستاش لەو کەسە خۆشترم ئەوێی
بە حوکمی دیین هاوسەری ئەوی
سەیرە ئەم هەموو زوڵمەت لێ کردووم
کەچی قەد لە بەر چاوم ناکەوی
بڕوام پێ بکە هێندەم خۆش ئەوەێی
ناتوانم رقت لێ هەڵگرم
سینەم ئەم خەمە قەت هەڵناگرێ
ئاکام هەر بە خۆشەویستی تۆوە ئەمرم

Print Friendly, PDF & Email