حەمید بانەیی – تۆ نانویت
تۆ نانویت
وتنی: حەمید بانەیی
تێکستی: عیرفان ئه‌حمه‌د
تۆ نانویت و مانگیش هێنده‌ی شه‌وقی مۆمێکی پێ ماوه
تۆ نانویت و شه‌وه‌زه‌نگیش چاوه‌ڕێی ساتێ هه‌تاوه
سه‌رینێكم له‌گه‌ڵای زه‌ردی پاییزان بۆ چنیووی
په‌رده‌یه‌کم له ئاوریشمی خۆشه‌ویستی بۆ دووریوی
باسی هه‌نارت بۆ ئه‌که‌م، ساتێ ئاو ئه‌زێته ده‌می
باسی که‌روێشکت بۆ ئه‌که‌م ،که به‌سه‌ر ترسا بازئه‌دا
باسی به‌له‌مت بۆ ئه‌که‌م، که چارۆکه‌که‌ی با ئه‌یبا
چارەنووسی بەرەو کام شەپۆل هەڵ ئەدا
تۆ نانویت و شەو گەشتۆتە سەر ئەژنۆم و
پەرداخیشم خڵتەی مەستی
تۆ نیوەی رۆشناییت سووتاندم
منیش نیوەی ئاوەدانیم
سه‌رینێكم له‌گه‌ڵای زه‌ردی پاییزان بۆ چنیووی
په‌رده‌یه‌کم له ئاوریشمی خۆشه‌ویستی بۆ دووریوی
باسی هه‌نارت بۆ ئه‌که‌م، ساتێ ئاو ئه‌زێته ده‌می
باسی که‌روێشکت بۆ ئه‌که‌م ،که به‌سه‌ر ترسا بازئه‌دا
باسی به‌له‌مت بۆ ئه‌که‌م، که چارۆکه‌که‌ی با ئه‌یبا
چارەنووسی بەرەو کام شەپۆل هەڵ ئەدا
سبەینێ زوو…
پەرچەمی پەخشی هەتاوی سەر پەنجەرەکە لا ئەدەین
نێوچەوانی تەڕی ئەسڕین
سبەینێ زوو هەور ئەگرینە چوارچێوە
بە چوار دڵۆپی باران دای ئەکوتین
دوایی ئەچینە باژێــرێ
مشتێک خۆشەویستی ئەکڕین
سبەینێ زوو ، سبەینێ زوو، بەو مەرجەی
هەر ئێستا بنوو .
التعليقات مغلقة.