Paewand Jaff – Bo Zhneki Lachk Dar

Paywand Jaf

پەیوەند جاف – بۆ ژنێکی لەچك دار

بۆ ژنێکی لەچك دار
وتنی: پەیوەند جاف
تێکست: حەمە سەعدی حەسەن
میوزیك: هەڵکەوت زاهیر
مەقام : چوارگا
ساڵ : ٢٠١٢

تەنیا لە ئامێزی تۆدا پشوو دەدەم
جەستەی شل و شەکەتی من
تەنیا بە بای هەناسەی تۆ
بە با دەچێت
تەمی خەم و خەفەتی من
نوێنی مردن
با لە تووکی قوش بێ زبرە
پێش ئەوەی گەلای ژیانم هەڵبوەرێ
وەرە ماچێكم بەدەرێ
مەلێ کفرە
سبی دەمرم
ویژدانت ئازارت دەدا
ئاوسا دەڵێی
بریا ماچێکم دابایە بەو شاعیرە

Print Friendly, PDF & Email