ناصر ڕەزازی – وا بەهارە
وا بەهارە شیعر
وتنی: ناسری ڕەزازی
وا بەهارە کەژ و کێو ڕەنگینە
دڵە خەمگینە بە تاسە و تینە
وەرە با سەیرێ لە کوردستان کەین
ئاو پرژێنێکی دڵی بە کوڵمان کەین
لە سەر ئارێزەوە با بڕوانین بۆنەکەی
خۆشە ئەگاتە گیانەکم قیبلەکەم شاری سنەی
سەربەرزم خاوەنی شۆڕە جەوانی تەرزم
قیبلەکەم شاری کزی مل بە کوێن
گۆڕی پیرۆزی شەهیدان لە کوێن
با بچم دەستە گوڵی لێ دانم
دڵی داماوی لە بەر پێ دانم
گوڵە بانانی دڵی سمکۆ کەم
گڵە بانانی دڵی پڕسۆ کەم
چەپکە شێعرێکی بڵێم بۆ سمکۆ
تا وەکوو دەردی گران دێتەوە سۆ
هەی لێ هەی لێ هەی لۆ
دەبا بڵێین کوردستان گیانبازین بۆ تۆ
قارەمان تاجی سەری شێر پیاوان
ناوی تۆ بۆتە سرودی لاوان
بێ تۆ بێ بابە هەتیوی سەنگەر
بێ وریشانەوەیە ئاگری شەڕ
کوڕە کورسانی بە عەشقی مێوان
هەموو گیانیان گڕوو سۆزەو پەیمان
ژیلەمۆی بێ گڕە پڕ سەودایە
ئاگری سووری لە بن سەردایە
لە بن ئەو ئاگره سکڵی سوورن
مەشغەڵی نووری بەرەو ڕێی دوورن
هەی لێ هەی لێ هەی لۆ
دەبا بڵێین کوردستان گیانبازین بۆ تۆ
گردی سەیوانی سنە کوچکە ڕەشە
قیبلەگای هەر دەڵێ وا چارە ڕەشە
عازیەتی چارەڕەشی کوچکەڕەشی
یا وەکوو ڕەمزە لە بۆ چارەڕەشی
سوێند بە خوێنی گەش و سووری دڵی تۆ
لە جیای دەست و چەکی ژێر گڵی تۆ
بە هەزاران هەزار دەست و تفەنگ
هەڵ ئەگرسێننەوە ئاگری جەنگ
تا ئەگەینە ئەوی ڕۆژی واڵا
شەنگە باڵا بشەکێنن ئاڵا
هەی لێ هەی لێ هەی لۆ
دەبا بڵین کوردستان گیانبازین بۆ تو
#ناصرڕەزازی
#تێکستی_گۆرانی
https://www.youtube.com/watch?v=dOepG6J9X9E
التعليقات مغلقة.