زەکەریا عبدوللە – مەیلی وڵات
مەیلی وڵات
وتنی: زەکەریا عبدوللە
شیعر :ئیسماعیل خورماڵی
ئاخ!
ئەی نیشتیمان
چۆلەکەی سەر هەر چڵێکێت سەت کەناری ئێرە دێنێ!
شەرم و بزەی هەر شۆخێکت
شەرم و بزەی هەر شۆخێکت
سەد فریشتەی ئێرە دێنێ!
سەد فریشتەی ئێرە دێنێ!
سەد فریشتەی ئێرە دێنێ!
چەند ڕۆژێکە دڵم مەیلی ئێوارانی وڵات دەکا!
چاوم مەیلی پیرە قەڵا و شنە و ئاوی وڵات دەکا!
ئاخ، وڵات دەکا
چەند ڕۆژێکە دڵم مەیلی ئێوارانی وڵات دەکا!
وڵات دەکا، ئازیزم
چاوم مەیلی پیرە قەڵا و شنە و ئاوی وڵات دەکا!
وڵات دەکا، ئازیزم
خۆزگە دەکرا لەسەر باڵی گۆرانیەك من دەهاتمەوە
لە کۆڵانا، لە شەقاما، جارێکی تر من دەخولامەوە
ئەی نیشتیمان دۆزەخیش بی،
هەر بەهەشتی ئێمەی بەخوا!
خوێنمان بۆ تۆ، دڵمان بۆ تۆ!
تۆ بەهەشتی ئێمەی بەخوا!
ئەی نیشتیمان
قەزای هۆگبەی کوێستانەکەت لە ئێرە خەم!
لە ئێرە خەم، ئازیزم
قەزای هۆگبەی گەرمیانەکەت لە ئێرە خەم!
لە ئێرە خەم، لە ئێرە خەم، ئازیزم
چۆلەکەی هەر سەر چڵێکێت
سەت کەناری ئێرە دەهێنێت!
شەرم و بزەی هەر شۆخێکت
سەت فریشتەی ئێرە دەهێنێ!
ئەی نیشتیمان دۆزەخیش بی،
هەر بەهەشتی ئێمەی بەخوا!
خوێنمان بۆ تۆ، دڵمان بۆ تۆ!
تۆ بەهەشتی ئێمەی بەخوا!
خۆزگە دەکرا لەسەر باڵی گۆرانیەک من دەهاتمەوە
لە کۆڵانا، لە شەقاما، جارێکی تر من دەخولامەوە
#زەکەریا
#چەند_رۆژێكە
#تێکستی_گۆرانی
التعليقات مغلقة.