Shabaz Zamani – Dli Mn

Shabaz Zamani

شاباز زەمانی – دڵی من

گۆرانی : دڵی من
ھۆنراوەو ووتنی : شاباز زەمانی
موزیك : سیامەك فەکیزادە
ئاواز : مۆحسین چاوەشی

‏‎تۆ هێندە دووری لە من
‏‎لە دڵەی پڕ ئێشی من
‏‎ئەترسم ڕۆژێ بمرم
‏‎ناگەی بە دیداری من
‏‎دڵی من بەس تۆی تیایە
‏‎بۆ تۆ نەبێ، لێ نایا
‏‎ئەی من لە چیدا نوقمم،
‏‎سلێمانی بێ دەریایە

‏‎تۆ لە دووری هەڵ ناکەی
‏‎بێ من بە هیچ تێ ناگەی
‏‎بۆ لە حاڵی من ناگەی؟
‏‎سۆزێ بە ئیشقم ناکەی
‏‎ئاسمانی من خەمگینە
‏‎هەورە، تەمە، پڕقینە
‏‎با وەك شێوەت شیرینە
‏‎سارد و کز، پڕ نەفرینە

‏‎هێندەم خەیاڵی تۆ کرد
‏‎دەریام لە خۆمدا ون کرد
‏‎شەقامەکانم پەی کرد
‏‎سۆزێکی تۆم شک نەبرد
‏‎ڕوبارێ ئەشکم بۆ تۆ
‏‎سوتانی دڵم بێ هۆ
‏‎بۆ ئەوەی بگەم بە تۆ
‏‎ناگەم بە تۆ، ئاخر بۆ؟

#شاباز
#دڵی_من

Print Friendly, PDF & Email