Kawyar – Mn u Dl

Kawyar

کەویار – من و دڵ

گۆرانی: من و دڵ
وتنی:کەویار

هۆنراوه‌ : عابید سیراجه‌دین
ئاواز: حه‌سه‌ن یوسف زه‌مانی
دانانی موزیك : توانا خورشید

ڕۆژێ من و دڵ بولبولی دڵ شادی چەمەن بووین
هاوڕازی گوڵی گوڵشەن و نەسرین و سەمەن بووین
ئاسکی لە خەما و زادی دەروون دەشت و دەمەن بووین
فارق لە جەفای ڕەوکیژ و لە داو و کەمەن بووین

ئێستا کە بەبێ ڕەونەق و ژاکاوە دڵی من
لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من
هەرچەند دەگەڕێم بێ سەروشوێن ماوە دڵی من

کوا جیلوەیی گوڵ کوانێ سەفا و ڕەونەقی گوڵزار
کوا دیمەنی پڕ نەقش و نیگاری کەژ و کۆسار
کوا مەستی و کوا بادە و کوا شادییەکەی پار
کوا نەرگزی شەهلا و دوو چاوی ڕەشی دڵدار

کەی شەوق و سەفا و شادییەکەی ماوە دڵی من
لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من
هەرچەند دەگەڕێم بێ سەروشوێن ماوە دڵی من

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.