بورهان مەجید – بەچاوی پڕ لە نازت
بەچاوی پڕ لە نازت
وتنی: بورهان مەجید
بەچاوی پڕ لە نازت وا دیارە
ئەشێوینی ئەزیزم ئەم دیارە
لە سێ وەرزی ژیانا بێبەشم من
بولبول ئاسا تەنیا وەرزم بەهارە
بە ئازار و پەرێشان و حەزینم
تەماشای ڕەنگی زەردمکەن دیارە
بەپێچی پڕ لە پێچی پرچی لولت
هەزاران دڵ دراوە لە سێدارە
دیاری نا دیارم بۆ دیارت
کپ و بێدەنگە بەوێنە موغارە
خوایە تۆ بکەی ئەو شۆخە دوور بێ
لە چاوی بەد لو دڵتەنگی و پەژارە
وەرە ڕازی ئەگەر خاوەن بەڵێنی
بەقوربانی نەبی ژینت خەسارە