Kani – Shaqam

Kani

کانی – شـەقـام

شـەقـام
وتنی : کانی

ھۆنراوەی : شێرکۆ بێکەس
ئاواز و موزیك : کارزان مەحمود
ئەلبووم : شەقام
ساڵی دەرچوون : ٢٠١٠

‌‎بیرم ناچێت ئەو شەقامەی
‌‎ئێوارەیەك بانگیکردین
‌‎داوای پیاسەی ساتە
وەختێکی لێکردین
‌‎بیرم ناچێ  ‌‎لەوسەرەوە
‌‎کە تەنیا خۆم گەرامەوە
‌‎سەرنجم دا شەقام
ببوو بە هەردوکمان
‌‎لە شوێن چرپە ‌‎چرۆ
سەری دەرهێنا

‌‎لەو جێیەشدا ‌‎دەستم گرتیت
‌‎بینیم لاولاوێ بە باڵای فوارەدا
‌‎هەڵ ئەزنا ‌‎لەو جێیەشدا ‌‎ماچم کردیت
‌‎بینیم هەرچی دەم و لێوی
‌‎دڵدارانە بونەتە هەنگ
‌‎بۆ مژینی ئەو شانەیەی
‌‎کە ماچەکەی من و تۆی کرد
‌‎بە هەنگوینی ئەم جیهانە
‌‎بیرم ناچێ ‌‎چۆن بیرم دەچێ

Print Friendly, PDF & Email