ڕۆژ کەریم – مەڕۆ
مەڕۆ
وتنی: ڕۆژ کەریم
بۆ ئازیزم بۆ کوێ ئەڕۆی
بۆ کام وڵات سەفەر ئەکەی؟
دە پیم بڵێ هێندە ئاسانە
بەجێم بێڵی و لە بیرم کەی؟
جێم مەهێڵە لە گەڵ غەمو
ژینی تەنیا، من ئەزانم ئەم
زاڵمە بۆ کوێت ئەبات، بۆ کوێت ئەبات!
نا مەڕۆ مەڕۆ جێم مەهێڵە
ئاخر گوڵم تۆ نازانی
دووریت لە من چەن بە سۆیە
بۆ لام ئەڕۆی؟ رۆیشتنێك
کە بێ هۆیە، کە بێ هۆیە!
جێم مەهێڵە دڵم بەرگەی
دووریت ناگرێ کە تۆ بڕۆی
کێ ئەتوانێت شوێنی تۆ لە دڵ بگرێ
نا مەڕۆ مەڕۆ جێم مەهێڵە
التعليقات مغلقة.