خەلیل وەندی – خۆشەویستەکەم
خۆشەویستەکەم
وتنی: خەلیل وەندی
هۆنراوەی: ئیبراهیم ئەحمەد
خۆشەویستەکەم, ئارامـی گیانــم
بینایی دیدەم، ڕۆحــی ڕەوانـــــــم
چیتە لەسەر چی کەوتویت بەقینا؟
تەنیا جێت هێشتوم لە چۆڵی ژینا!
یـــاران هەروەهــــا پەیمان شکێنن
هــەروا بـــێ قسەو وا بێ بەڵێنن
یاخو هەر تۆ وای تۆش لە بەختی من
ڕاستی و پەیمانت لێ بۆتە دوژمن
شــەوێ بە یـــــادی ژینی ڕابردوو
بە یـــادی گوڵی عومری بابـــردوو
سەرێ بکێشە هـــەوارگەی وێران
کە تاریك ترە لـــە دیدەی کــــوێران
بـــزانە مەستی شەرابی چــــاوت
گیرۆدەی داوی ئەگریجەی خـــاوت
کۆست کەوتووەکەی کۆنە هاودەمت
چۆن بۆتە یــــادی دێرینی خەمــت
تێبینی: ئەم گۆرانیە بە دەنگی چەند هونەرمەندێکی تریش وتراوە وەك زیاد ئەسعەد
التعليقات مغلقة.