Ali Mardan – Shada Shl

Ali Mardan

عەلی مەردان – شەدە شل

شەدە شل بۆچ وات کرد

وتنی: عەلی مەردان

شەدە شل بۆچ وات کرد
چاو بەکل بۆجی وات کرد
کێت گرتووە بە یار حەیات
مەیلـی منت ســارد کرد
ئەمنت بەرد بە بـــــا کرد

هـــەی دەڕۆم تا دەتوانم
کچێ غەریبی شـــارانم
وەی لە شاهی زولفانم
شەدە شل بۆچ وات کرد
چاو بەکل بۆجی وات کرد
کێت گرتووە بە یار حەیات
مەیلـی منت ســارد کرد
ئەمنت رەنج بە خەسار کرد

لــە سینەی شیچ مەولانا
بـــاخچەیە یــــا دووکــــانە
یــــارم ئــــــارامی گیـــانە
ئەمشــــەوم لا میــــــوانە

میوانە و هـــاتووە لـــە دوور
گەردن وەك شووشەی بلوور
سەرکوڵمی ئاڵـــو جـــــوانە
وەك گــــۆڵالەی شـــارەزوور

چاو ئاهوی سەحرای شینێ
روومـــت گـــوڵی پەرژینـــــێ
هیلاکــە هـــەر کـــەس بینێ

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.