Zakaria – Chand jwani

زەکەریا

زەکەریا – چەندە جوانی

چەندە جوانی
وتنی: زەکەریا

چەندە جوانی چەند هێمنی
خەم ڕەوێنی ڕوو گوڵشەنی
شۆخو قەشەنگی شەرمنی
بۆیە خۆشەویستی منی

خێڵەساتی ئەوینی دڵ
بەرەو ئاوارەیی رۆیی
وا بەجێما دڵی پێکام ،
بوومە کوشتەی تیری خۆیی

هەناسە سارد و دڵ بریندار
لە باوەشی تاریکی شەو
چاوەرێمە بەڵکوو بێیت و
لەسەر سینەت بمخەیتە خەو

نێو نێرگزی ئەم ساڵەمان
گلەیی لە بەختی دەکات
دەڵێ کوانێ بلوێری شوان
تا بە ئاواز خەمم دەرکات

کوانێ بێری ، کوا ژوانی
ئەی قاسپەی کەو لەسەر کانی
بۆ خڕەی چەم بەبێ نازە
بولبول ماتە و دیلی ڕازە

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.