دیاری قەرەداغی – جوانی مەی گێر
جوانی مەی گێر
وتنی: دیاری قەرەداغی
شیعری: خیام
جوانی مەی گێر تێکە پیاڵە کاتی هەڵدانی مەیە
پێك لە دوای پێك بۆمی پڕکە پێم مەڵێ ئێستا کەیە
من ئەمێستا شت ئەبینم ئەو شتەی ئێستا هەیە
دەردی بێ درمانە چی بکەم چاری نا چاری مەیە
بادە تێکە پێشکەشم کە تا زمانم لاڵ ئەبێت
مەستی مەستی با لە ڕووم بات تا کوو مێشکم تاڵ دەبێت
بادە بێنە با دەروونم پڕ لە کڵپەی مەی بکەم
کەعبە کەچ نابێت ئەگەر بێت جارێك من ئۆخەی بکەم
ئاگرت ئاگر بڕێکە دەردی دڵ بێ دەرد ئەکا
خەم کە دەریای تاڵ و ژاڵە مەێ بە تاڵانی دەبات
ئەی رەزی ئەو شاخە بەرزە کوانێ خوێنی جەرگی تۆ
جەرگی من دوو جار بڕاوە بۆچ ببینم مەرگی تۆ
التعليقات مغلقة.