Xabat Mawludi – Zhyani Mn

Xabat Mawlodi
ژیانی من
وتنی: خەبات مەولوودی

ژیانی من ، لە نێو نیگاهی تۆیە
خە یاڵی من ، شەو پەردە گاهی تۆیە
وەرە با پێکەوە بین ، منی بێچارە لە ژین
غەیری تۆ نیمە کەسێ ، ئێستە تۆ بۆچ گرتووتە قین

بێ تۆ چۆن ساتێ منی بێچارە سەر کەم
مەگەر ئەم جارە بە یەك جاری سەفەر کەم
بڕۆم لەم شارە گووڵم ، چارە کەم دەردی دڵم
تۆ نەبی کوانێ ئەمن ، گیرۆدەی ئاو و گڵم

گەر بڕۆم یادت لە سینەم دا ئەمێنێ
شادی هەرگیز ئەو غەمەی من ناڕە وێنێ
تازە مەگری کە ئەڕۆم ، ئەزانم باعیسی تۆم
نامەوێ چارە ڕەشیت ، هەرچی تەقسیرە لە خۆم

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.