Omar Raza – Hatm Hatm

Omar Raza

عومەر ڕەزا – هاتم هاتم

هاتم هاتم
وتنی: عومەر ڕەزا

یەکەم کەسم بو کە تۆم ناسی بەقوربان
بەجارێك خستمە ناو دەستت دڵ و گیان
بەم جۆرە بویتە  سا خاکـــــــم بەدامــان
وا من ئەڕۆم هەر تۆیی دوایی پەشیمان
بمبورە ئەمجــارە دوا جــــــارە هاتـــــــم

هاتــــم هاتــــم بەســەر بەستی هاتم
نـــــــــەم زانـــی وا گــــــرژو پەستــــی
بـــــێ دەربەستــــی …….هــــاتــــــم
هاتــــــــم …………………..هاتــــــــم

خــــانم وەختی دەست بازیە سەرکاری
دوێنێ پێ ئەکەنێت ئەمــــرۆ بێــــــزاری
تــــۆرانت لێـــم پەری جوانــی دڵـــداری
بەکــــردەوە وەك دوژمنــــی نەك یــاری
بمبورە ئەمجــارە دوا جــــــارە هاتـــــــم

پشت بە بەلێنت نابەستم وەســواسی
دوو دڵـــی هــەر رۆژی یەكێك ئەناسـی
لـــە چـــاوتایە پیشەی دڕۆ و ناراستــی
بمبورە ئەمجــارە دوا جــــارە هاتـــــــم

بە جــــوانی یــــا بە شۆخیا ئەنــــزانـی
لەنـــاو گوێچکەی پۆشکـردوما ئــــاوازی
حەقت بە چەندانی وەك من کەی وازی
زۆر ستەمە لــــەگەڵ منــــــا بســــازی
بمبــــورە ئەم جــــارە دوا جـــــارە هاتم

دەمێکە هێــرشتی نــــامــەم ئەنێـــــرم
ئــــــاوی نەمــامـــی دڵــــداری ئەدێـرم
باخـــی بە جــــەرگم ئەمبینی ئەوێـــرم
ئەڵێم ئەی خۆشەویست بەخوات ئەسپێرم
بمبورە ئەمجــارە دوا جــــــارە هاتـــــــم

هاتــــم هاتــــم بەســەر بەستی هاتم
نـــــــــەم زانـــی وا گــــرژو پەستــــی
بـــــێ دەربەستــــی …….هــــاتــــــم
هاتــــــــم …………………..هاتــــــــم

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.