Rozbeh – Aziz Mal Awa

Rozbeh

رۆزبێ – ئازیز مال ئاوا

گۆرانی : کۆچ
هۆنراوە: سیمین چایچی
ساڵی دەرچوون : ٢٠١٠

ئازیز مال ئاوا، ئاخر مەنزڵە
ئاخرین پرسەی خێلخانەی دڵە
ئاخر کۆچی تۆ دوا هەناسەمە
دەستپێکردنی مەیل و تاسەمە

وێرانت کردم ماڵ وێران نەبی
بڕۆ لە دوای من ئاوەدان نەبێ
وتیان بۆ کەسێ یاوکە بۆت بمرێ
یاو و تاومە کێ دەستم بگرێ

وتت مەترسە بێ بگرە دەستم
لە بێ کەسی تەنهای هەر خۆم گشت کەسم
بێ کەس مەترسە بۆم بە هاو نەفەس
نەمزانی دەسست بۆم  بۆتە قەفەس

Print Friendly, PDF & Email