کەمال محەمەد – ئەی مانگەکەی بەختی تارم
ئەی مانگەکەی بەختی تارم
وتنی: کەمال محەمەد
ئەی مانگەکەی بەختی تارم
وتـــم هەڵـــدێت تۆزێــکی تر
خۆشەویستم هەڵ نەهـاتی
کێ بێ بـــۆ من بوکێکی تــر
ئەی شۆخەکەی مانگ رەنگینم
ژینـــم بـۆ تـۆ بــو بە زوخــــاو
لـــە تــۆ نــابیستـــم یەك وتە
تۆ بێ دەنگیت کردووە بە باو
فریــــــام کەوە ساقی توخوا
زەمــــــــــدارو دڵ رەنجــــاوم
ئەی چاو کاڵ گیان خۆ تۆ بۆ من
بــــــاوەڕو ئــــاین و دینـــــی
ئەی خەمی بۆ یەك نەبوونمان
کـــوانێ خەنـــــدەو پێکەنینی
ئەزانـــــم بـــــۆ منە گریانـــی
بەخشی بە من گیان و ژیانی
لـــەدوای رۆژی رۆخساری تۆ
لــــە بۆچی جــوانێ بنـــوارم
ڕەفیقـــانــم مـــن کــــوژراوی
دەستی ناسیاوی سەد جۆرم
جـــــەرگ و دڵــــــم دارزیــــوە
وێنەی مـــردووی لە ناو گــۆڕم