مەزهەری خالقی – بیرت ئەکەم
بیرت ئەکەم
وتنی: مەزهەری خالقی
هۆنراوەی: مەزهەر خالقی
میلۆدی : مەزهەر خالقی
ئەرێنجی میوزیك: بابەك ڕادمەنش
لەندەن ١٩٩٣
لە هەر لایەك، یا لە کوێ بم
لە هەندەران، یاکو دیل بم
تۆتۆی دڵم پڕ ئەوینە
بیرت لە دڵ زۆر بە تینە
دەچمە هەوراز، لای هەوران
هاوار ئەکەم لای پەرییان
ئای کە بیری، گیان کە بیری تۆ ئەکەم
گیانە بیرت ئەکەم، قوربان بیرت ئەکەم
خۆشەویستی من لەگەڵ تۆ
بەرهەمی ژیان و خەباتە
وەک بەهاری کوردەواری
پڕ گوڵ و لافاوی سەختە
جارێ بە کوڵ، جارێ بە دڵ
یاد و بیری تۆم مەبەستە
هیوای سەربەستی و ئەوینم
مەرهەمی زام و برینم
ئەمن کوردم ڕاهاتووم
دەمێ لە شاخ گاە لە شار بم
دەبێ بزانی ئازیز
دەبێ ئەو ڕۆژە لە لات بم
ئاسۆی گشتی کورد ڕووناکە
با ئەم بەشە نا بەشێکی تر
وەرە دڵ پڕ لە هیواکەین
با ئەمڕۆ نا ڕۆژێکی تر
خۆشەویستییمان پیرۆزە
وەرە شاد بین زوو لە یەکتر
التعليقات مغلقة.