Salah Muhamad – Droya

Salah Muhamad

صلاح محمد – درۆیە

درۆیە
وتنی: صلاح محمد

درۆیە گەر بڵێم ئاگـــام لەخۆیە
بە گیانی تۆ بە چاوی تۆ درۆیە
مەگــەر هـــەر خــــۆم بڵێــــم
چــــۆنە هەست و هۆشــــــم
تەریوی خـــۆم پەپولــــەی دەوری تۆیە
لەگەڵتا خۆم نەژیم ئەی بۆ خەیالــــــم
پەنـــای تۆ بەرنەدەم دەبڵێ لــــە بۆیە
لە باغـــی جوانی تـــۆدا وا لە گەشتم
هەندێـــك جــــــــار پەرت و ئـــــاڵــــۆز

هەندیك جار مەستی بادەی چاوەکانی
دەور تەنــــراو بە بـــــــرژانگــــو بــــرۆیە
خەیاڵیشم بەرامبەر چـــــاوی مەستت
مەلۆچکەی بەر چنگی بــــــازو هەڵۆیە
قژی بۆن خۆش و نەرمت وا لە دەستیا
هەنێك پەخشانە هەندێك جـار مەڵـۆیە
لـــەجێشتندایە دەن تامـــی خەیاڵـــی
مـــــژی گۆنـــــاتە یا نوقمـــی کڵــــۆیە

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.