قادر زیرەك – ئەمان ساقی
ئەمان ساقی
ئاواز و وتنی : قادر زیرەك
هۆنراوەی: ئەمین ئاغای حەوێزی (ئەختەر)
ئەمان ساقی دڵی شەیدا لەجەوری دیدە غەمگینە
لەنەشئەی چاوەکەی مەستت پیاڵە پرکە بۆم بینە
فیدای چاوی سیاهت بوو، کە هۆشم بوو ئەویشم چوو
بە تاراجی نیگاهت چوو،ئەگەر عەقڵ و ئەگەر دینە
لەهجری قامەتی سەروت وەکو قومری بەرۆژو شەو
لەباغی زیندەگی پیشەم هەمیشە ئاهو ناڵینە
ئەگەر مەقصودەکەت مەرگی منە،فەرماندە تا بمرم
لەتۆم روح چاو نیە روحم،لەبەرچی ئەم هەموو قینە؟
لەبەرچی ئەم هەموو قینە، لەبەرچی ئەم رق و قینە
بەداغی عەشقی روخسارت و ها لەت لەت بووە جەرگم
وەکــو لالـــــە هەموو گیانم بەخوێنی دیدە رەنگینە
لەگوێت قەولی رەقیبان چاکە نەگری،تاکو روح ماوە
لەسینەم خالی هجرانت بەدەستی وەصلت دەربینە
التعليقات مغلقة.