Hasan Zirak – Nuri Ruxsart

حەسەن زیرەک

حەسەن زیرەك – نووری ڕوخسارت

نووری رۆخسارت
وتنی: حەسەن زیرەك

هۆنراوەی سەید کامیل ئیمامی

نووری ڕوخسارت وەدەرخە دەردی بێدەرمانە شەو
زوڵمەتی زوڵفت لەسەر ڕووتە لە ڕۆژ میوانە شەو

دوێ، شوکور مەردانە من ڕێم بردە ناو زوڵفی سیات
تا بزانن ئەهلی موڵکی دڵ، قەڵای مێردانە شەو

هەر لە مەغریب تا بەیانی بێ وچان دێت و دەچێ
هەر لە دووی خورشیدی خاوەر وێڵ و سەرگەردانە شەو

قەدری شەو چا بگرە عاشق! شەمع و پەروانە دەڵێن
سۆز و گریەی شەمعی هەر شەو، سووتنی پەروانە شەو

کوێر و نابینایە ئێستا ئەو لە داخی ڕۆژی ڕووت
بۆیە ڕەشپۆش و فەقیر و مات و بەستەزمانە شەو

عاشق و مەعشووق لە ڕۆژدا خۆ دەپارێزن لە خەڵك
گەر پەنای چاکت دەوێ بۆ ئەو دووە، بڕوانە شەو

هەستە “کامیل” بەسیە سستی، بڕۆ لێی وەڕکەوە!
تا وڵات بێدەنگ و باسە و تا لە ڕۆژ میوانە شەو

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.