Mikael – La Helanay Dli Mn

Mikael

میکائیل – لە هێلانەی دڵی من

دڵی من
وتنی: میکائیل

لە هێلانەی دڵی من
دڵی زۆر غەمینی من
دەرد و مەینەت و گریان بۆچی ڕەوایە
غونچەی سوری دڵی من
گوڵی باغی ژینی من
مردنم بۆچی ڕەوایە

لە هێلانەی دڵی من
دڵی زۆر غەمینی من
دەرد و مەینەت و گریان بۆچی ڕەوایە
خۆت ئەزانی قسمەتم
ئێشی جەرگی لەت لەتم
خوێنی سارد لە لەشم دایە

تۆی نەمامی ژینم
ڕەبی مەرگت نەبینم
وەرە ئاشت بینەوە
هەر تۆی گوڵی ئەوینم

هۆ دڵی من بوو بە دیل
دیلی خاڵ و پەرچەمێ
لەت بە لەت بونی دڵم بۆچی ڕەوایە
بەحری عیشقم هەڵچووە
بمدەیە ماچی دەمێ
سوتاوم هەناسەم نایە

وەرن جەرگم هەڵدرن
گشتی داغ و مەینەتە
یاری جوانم بێ دەلیل بۆچی تۆراوە
خوێنی خوێنەکەم وەرە
وەرە بەندی دڵ بەرە
هاوار تاقەتم نەماوە

تۆی نەمامی ژینم
ڕەبی مەرگت نەبینم
وەرە ئاشت بینەوە
هەر تۆی گوڵی ئەوینم

Print Friendly, PDF & Email