Kamaran Mustafa / Tipi Baban – Jazhna

کامەران موستەفا / تیپی بابان

کامەران مستەفا / تیپی بابان – جەژنە

جەژنە
وتنی:  تیپی بابان – کامەران مستەفا

جەژنە بۆ ئێــــوە منـــداڵان بەرگـــــی نوێتان لە بەرکەن
ماڵ و ئاڵای گەلان خاکە دڵی گشت لایەك خۆش کەن
جـەژنە بابــــە جــەژنە دادە جـەژنە جـەژنە بەقــــوربان
دایـــك و بــاوك و خۆشك و برا موبارەك لە هەمــــووتان

جیهـان خــرۆشە هۆ خەڵکــینە جەژنە رۆژی شــــادیە
گشت داخێـك لـــە دڵ دەربکەن رۆژ گـــەردن ئــــازادیە
جـەژنە بابــــە جــەژنە دادە جـەژنە جـەژنە بەقــــوربان
دایـــك و بــاوك و خۆشك و برا موبارەك لە هەمــــووتان

دڵداران ئێوەش سەربەست بن مەترسن لە تیرو توانج
واز بێنن لــە وتەی خەڵکــــی تاکـــو بگەن بە ئامــــانج
جـەژنە بابــــە جــەژنە دادە جـەژنە جـەژنە بەقــــوربان
دایـــك و بــاوك و خۆشك و برا موبارەك لە هەمــــووتان

 

Print Friendly, PDF & Email