Paywand Jaf – Dleki Pr La Hasrat

پەیوەند جاف – دڵێکی پڕ لە حەسرەت

دڵێکی پڕ لە حەسرەت
وتنی: پەیوەند جاف

 

دڵێکی پڕ لە حەسرەت و دوو چاوی پڕ، پرس و گومان
هەواڵی تۆم لێ ئەپرسێت، سۆراخی ئەشق و جێ ژوان

منیش چاوەڕێی چرپەی تۆم، بێیت دوا وەڵامیان بدەیتەوە
گرێی هەموو پرسیارەکان، بەدەستی خۆت بکەیتەوە

چاوەڕوانم  بەڵکو ناکاو چرپەی هەناسەکەی تۆ بێ
زەردە بێنیتە سەر ڕووم، تیماری زامی بەسۆ بێ

دڵێکی پڕ لە حەسرەت و دوو چاوی پڕ، پرس و گومان
هەواڵی تۆم لێ ئەپرسێت، سۆراخی ئەشق و جێ ژوان

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.