فرمێسك – ئەلبومی دڵ
ئەلبومی دڵ
وتنی: فرمێسك
هۆنراوەی: یوسف حەمە رەشید
چی لە دڵکەم ڵینکاگەڕێ
یادەکانت فەرامۆشکەم
لێ ناگەڕێ بە شەرابی
عەشقێکیتر خۆم سەرخۆشکەم
چی لە دڵ کەم هەگبەی غەمەو
غەمی تۆشی لەناو دایە
غەم هاتوو چوو نازانم بۆ؟
غەمی تۆشی لێدەر نایە!
قەد غەمی تۆی لێدەر نایە!
ئەلبومی دڵ تەنها و تەنها
هەر وێنەی تۆ لە خۆێ دەگرێ
وێنەیەکی دی بێتە ناو
هەر زوو بە زوو دڵم دەمرێ
دڵ پایزی تۆی پێخۆشە و
نەك بەهاری کەسێکی تر
لە پایزدا تۆم ناسیووە
پێم ناخۆشە وەرزێکی تر
Thanks a bunch for revealing your website page.
I really enjoy reading through on this site,카지노사이트 it has got fantastic articles .
Literature is the orchestration of platitudes