Roj Karim – Esta Wara

Roj Karim

ڕۆژ كەریم – ئێستا وەرە

ئێستا وەرە
وتنی: ڕۆژ کەریم

ئێستا وەرە ..
بێ تۆییم، زۆر پێوە دیارە
لەو ڕۆژەوەی کە جێم هێشتیت
ئەوەی ئەمکووژێ یادگارە

یەکجار قورسە، ئەم کێشەیە
دووریت.. زامێکی گرانە
ئەم ڕۆژگارەی منی تێدام
نە مردنە.. نە ژیانە

مۆمی تەمەن، تەنیا ئەگری
گەرووم فرمێسك ئەخواتەوە
وام ئەزانی لە بیر ئەچی
کێ گووناهم بشواتەوە

ڕۆژگاری من چاوەڕوانی
و شەوگاریشم پڕ گریانە
بێ هەواڵیت ئازارێکە
زۆر بە سوێیە زۆر بە ژانە
ئەمویست ئێستا تۆ بێیتەوە
یادی جاران بکەینەوە
چی خەم و ئازارمان هەیە
بۆ ئەبەدی  بیری ببەینەوە

 

 

Print Friendly, PDF & Email

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *